کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب.ی دێموکرات لە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان

11:20 - 29 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی دووشەممە ۲٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، حاجی ساڵح ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی بۆڕیەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان له تەمەنی ۹۳ ساڵیدا و بە هۆی پیری و بە ساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

حاجی ساڵح یەکێک لە ئەندامە دڵسۆزەکانی حیزبی دێموکرات بوو. مووچە و مەزرای حاجی ساڵح لە سەردەمی خەباتی چەکداریدا هەمیشە جێگەی حەسانەوە و حەشاردانی پێشمەرگەکانی هێزی زاگرۆس بوو.

ناوبراو ئینسانێکی نیشتمانپەروەر و دیمۆکراتیکی بەورە، کەسایەتییەکی ناسراو و خوشەویست، بەڕێز و جێی متمانەی خەڵک و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.

حاجی ساڵح لە ساڵی ٦٧ـەوە وەک ئەندامی حیزب چالاکی و تێکۆشانی بەرچاوی هەبوو و ئاواتی سەرکەوتنی حیزب و گەلەکەی بوو.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی ئاوایی بۆڕیەر بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.