ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، دایە ڕەفیا تاتاری دایکی شەهیدێکی کوردستان بە هۆی پیری و بەساڵاچوویەوە لە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کوڕێکی دایە ڕەفیا بە ناوی جەمشید کامران لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.
جەمشید كامران ساڵی ١٣٣٩ لە ئاوایی گێچە لەدایک بووە. ناوبراو کادری دەرەجە ٤ی حیزبی دێموکرات بووە و لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٦٧دا پاش بەدیلگیران لەلایەن ڕێژیمەوە لە سێدارە دراوە و تەرمەکەی لە گرەجۆ بە خاکی کوردستان سپێرداوە.
شەهید جەمشید کامران پێش سەرکەوتنی ڕاپەڕینی گەڵانی ئێران لە هێزی هەوایی ئێراندا خەریکی تێپەڕاندنی دەورەی دەرەجەداری بووە و بە دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزب، ڕووی لە ڕیزەکانی پێشمەرگە کردووە و زووش توانیویەتی پلە تەشکیلاتی و نیزامییەکانی نێو هێزی پێشمەرگە ببڕێ و ببێتە فەرماندەری عەمەلیاتی هێزی شەهید سەرگورد عەبباسی
شەهید جەمشید دوو جار بە سەختی بریندار ببوو، بەڵام دوای سارێژبوونەوەی برینەکانی، ئەرکی حیزبی درێژە دا و بوو بە بەرپرسی بەشی شەهیدانی شوماڵی کوردستان و پاشان وەک بەرپرسی تەشکیلاتی دەڤەری سۆما درێژەی بە تێکۆشان دا.
دایە ڕەفیا هەتا وایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.