کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی ڕێژیم

16:20 - 1 سەرماوەز 2725

کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە تەقەی سەرەڕۆیانە و ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بە سەختی بریندار بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی ئەسەد کە پاشناوەکەی ناڕوونە، بە تەقەی سەرەڕۆیانەی هێزەکانی ڕێژیم بەسەختی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە بەرزاییەکانی "تەتە" لە شاری سەوڵاوا کراوەتە ئامانجی تەقەی سەرەڕۆیانەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیم و بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سنە ڕاگوێزراوە.