کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری نامەی پشتیوانی لە هاندەرانی یانەی زاخۆی ئیمزا کرد

11:47 - 5 سەرماوەز 2725

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بانگەوازی فیفا بۆ ناساندنی هاندەرانی یانەی زاخۆ وەک باشترین هاندەرانی جیهان دەربڕی.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)، هاندەرانی یانەی زاخۆی بەهۆی هەڵمەتی فڕێدانی بووکەڵە بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە، وەک یەکێک لە سێ بەربژێری کۆتایی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتە جیهانیی باشترین هاندەر دەستنیشان کردوە.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای ئیمزاکردنی ئەو هەڵمەتە لەسەر تۆڕی ئینتیرنێت لە لێدوانێکدا بۆ "کوردستان‌مێدیا" ڕایگەیاند کورد بە کولتووری جوان و دەوڵەمەندی سەرچاوەی زۆر جوانی و هەروەها نوێنگەی ڕێزگرتن لە بایەخە مرۆییەکان بووە. مستەفا هیجری گوتی ئیمزاکردنی ئەو بانگەوازە ئەرکێکی نیشتمانییە و داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان بەتایبەت لاوان دەکەم لەو ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا کە ئەم هەڵمەتە کۆتایی دێ، بانگەوازەکەی فیفا بۆ پشتیوانی لە هاندەرانی تیمی زاخۆ ئیمزا بکەن.