ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سەید عەبدوڵڵا سەیدئەحمەدی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستی خەڵکی مەهاباد، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێكی جێگای متمانەی کادر و پێشمەرگەکانی کۆمیتەی شارستانی مەهاباد بوو کە زۆر دڵسۆزانە ئەرکە حیزبییەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد.
سەید عەبدوڵڵا بە هۆی ئەوەی کە بەردەوام لەگەڵ کادر و پێشمەرگەکانی حیزب لە پێوەندیدا بوو چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنەییەتییەکانی ڕێژیم کرابوو و ئازار درابوو.
ناوبراو لە ناوچەدا بە کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست ناسرابوو و زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی مەهاباد و بەتایبەت ناوچەی مەنگوڕایەتی لەسەر دەستی ئەو چارەسەر دەکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.