ئاوایی "سەڵواتاوا" کە وەک دەروازی چوونەژوورەوەی شاری سنە لە قەڵەم دەدرێت، هیچ خزمەتگوازییەکی نییە و سەرەڕای نەبوونی ژێرخانی پتەو و خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆ، زۆربەی بینا ئیدارییەکانی لەوانەش دەرمانگا و قوتابخانەکانی پواون.
هەواڵدەریی دەنگوڕەنگی ڕێژیم لە سنە لەمبارەوە راپۆرتێکی بلاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە کە خەڵکی ئاوایی "سەڵواتاوا"ی سنە چەند دەیەیە لە خزمەگوزارییەکانی دەرمانگایەکی شەوانەڕۆژی، نەبوونی قوتابخانەیەکی نوێ و پواویی قوتابخانەی ئێستا، نەبوونی پردی هەوایی بۆ تێپەڕبوونی خەڵک بەتایبەت قوتاببیانی ئەو ئاواییە، نەبوونی سەوزایی و پارک، نەبوونی سەرایەدار بۆ قوتابخانەکان و چەند کێشەیەکی دیکە بێبەشن.
خەڵکی ئاوایی "سەڵواتاوا" باسیان لەوە کردووە کە دەیان کێشە و گرفتی گەورە ڕووی لە دەروازەی چوونەژوورەوەی سنە کردووە و هەتا ئێستا بێ چارەسەر ماوەتەوە.
شایانی باسە هەندێک لە دانیشتووانی ئەو ئاواییە ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئاواییە دێهیاری نییە و ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمیش بەبێ بوونی دێهیار نە وڵامی خەڵک دەدەنەوە نە بۆ خۆشیان هەنگاو هەڵدێننەوە.
ئاوایی "سەڵواتاوا" لە ١٥ کیلۆمیتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سنە هەڵکەوتووە و لە ڕێگای نێوان سنە بۆ هەمەداندایە و زیاتر لە ٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و بە یەکێک لە گەورەترین ئاواییەکانی پارێزگای سنە بە ئەژمار دێت. کەسایەتی و هونەرمەندی گەورەی کوردستان "سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی" خەڵکی ئەو ئاواییەیە.