بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، وەستایەکی دانەری ئاسانسۆر بە ناوی عەلیڕەزا مووساپوور، تەمەن ٤٠ ساڵ، بەهۆی کەوتنەخوارەوە بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆرەکە گیانی لەدەست دا.
عەلیڕەزا مووساپوور، کوڕی حەمید و خەڵکی گوندی کاپێکی سەر بە سەڵماس کە دانیشتووی ورمێ بووە، لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکدا لە نهۆمی چوارەمەوە کەوتووەتە خوارەوە بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆرەکە و گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسه کە هەوڵی هێزەکانی فریاگوزاری بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەم هاووڵاتییه بێ ئاکام ماوەتەوە.