سەروای مێژوویی بێستوون لە پارێزگای کرماشان کە ساڵانێکە بە یەکێک لە شوێنە سروشتی و گەشتیارییەکانی کرماشان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە، لەم ڕۆژانەدا بە تەواوی وشک بووەتەوە.
ئەم دیاردە جێگەی داخە تەنیا دەرئەنجامی کەمبوونەوەی بارانبارین نییە، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی خراپی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و زیادەڕۆیی لە دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی و کەمترخەمی پاراستنی میراتی سروشتی ئەو ناوچەیە.
کارناسان هۆشداری دەدەن لەوەی کە نەبوونی بەرنامەی کاریگەر بۆ نۆژەنکردنەوە و چاودێریکردن بووەتە هۆی لەناوچوونی وردە وردەی ئەم جۆرە ئیکۆسیستەمانە.
سەروای بیستون تەنیا شوێنێکی گەشتیاری نەبوو، بەڵکوو بەشێک بوو لە ناسنامەی مێژوویی و سروشتی کرماشان؛ و وشکبوونی زەنگی مترسییە بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی دیکە کە لەسەر ڕەوتێکی هاوشێوە دان.
جێگەی ئاماژەیە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر گۆلی سەراو نیلووفەر لە پارێزگای کرماشان سەرەڕای هۆشدارییەکانی پێشوو وەشک بوو.