ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دایە زبێدە ئەفرۆش، دایکی شەهیدێکی کوردستان بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە زبێدە بە ناوی دەروێش محەممەدئەمین حەسەنی ناسراو بە خاڵە بایز لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.
شەهید محەممەدئەمین حەسەنی ساڵی ١٣٣٧ لە نەڵۆس لە دایک بووە. ناوبراو پلەی پێشمەرگایەتیی هەبووە و لە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٦٢دا لە گوندەوێڵە و لە تێکهەلچوونێکدا لەگەڵ هیزەکانی رێژیم شەهید بووە و تەرمەکەی لە جاسیران بە خاک سپێردراوە.
تەرمی دایە زبێدە لە شنۆ و لەناو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەر و خزمان و دڵسۆزانیدا ئەسپەردەی خاک کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.