کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ کەڵکاژۆی حوسییەکان لە ژنان وەکوو ‌هێزێکی سەرکوتکەر

17:46 - 14 خەزەڵوەر 2725

کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ کەڵکاژۆی نەرێنیی حوسییەکان لە ژنانی یەکەی "زەینەبییات" وەکوو هێزی سەرکوتکەر دژی ژنانی یەمەنی هۆشدارییان دا.

هەواڵدەریی "ئەلعەرەبییە" لە دووتوێی ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە تیمێک لە کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕەوتی بەدواداچوونێکی ورددا باسیان لەوە کردووە کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە یەکەی "زەینەبییاتـ"ـی سەر بە گرووپی حوسییەکان، ئەوانی وەک سەرەکیترین کەرەستەی سەرکوتی سیستماتیک و پێشێلکردنی مافی مرۆیی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئەو گرووپە بەتایبەت سەنعا لە قەڵەم داوە.

ڕاپۆرتی کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەرژاوەتە سەر دۆخی یەمەن لە ساڵی ٢٠٢٥ و باسی لەوە کردووە کە حوسییەکان ئەو یەکەی سەربازییە ژنانەی بە ئامانجی بابەتی ئەمنییەتی و زانیاری و سەرکوتی زیاتری ژنانی دژبەر دامەزراندووە.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە ژنانی یەکەی "زەینەبییاتـ"ـی حوسییەکان ئەرکی هەڵکوتانەسەر ماڵی خەڵک، لێکۆڵینەوە لە چالاکانی بواری مافی مرۆڤ، چاوەدێریی ماڵپەڕەکان، بەدواداچوونی چالاکییە گشتی و مەدەنییەکان و سەرکوتی ژنانی یەمەنی بەتایبەت لە سەنعایان لەسەر شانە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە حوسییەکان ئەو ژنانە وەکوو کەرەستەی سەرکوتی ژنانی دژبەری ئەو گرووپە و کپکردنی هاواری ژنانی یەمەنی بەکار دێنێت.

حوسییەکانی یەمەن بە یەکێک لە گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئەژمار دێت و لە پێڕستی گرووپە تێرۆریستییەکانی زۆربەی وڵاتانی جیهاندایە و چالاکیی ئەو یەکەی ژنانی سەر بەو گرووپە لەکاتێکدایە کە ژنانی ژێردەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەکوو ماکەی تێرۆر و گرتنەبەری سیاسەتی دژەژنیی ئەو دەسەڵاتە و هەموو دەستوپێوەندییەکانی لە ناوچەکە سەرەڕای ڕەچاوکردنی ستەمی ڕەگەزی دژی ژنان لە ڕێگەی دەسبەسەری، بێڕێزی و هەڕەشەکردن لێیان، بەنیسبەت زەوتکردنی ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکانیان کارنامەیەکی ڕەشیان لە مێژوودا تۆمار کردووە.