گەمارۆکانی ڕۆژاوا بۆ سەر ئێران و ڕووسیە بووەتە هۆی ئەوەی کە قەبارەیەکی بێوێنەی نەوت لە کەشتییەکاندا پاشەکەوت بکرێ.
تۆربیۆرن تۆرنکوێست، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی گانور لە کۆنفرانسی وزەی ئەبووزەبی ڕایگەیاند، ئەم دۆخە لە مێژووی بازاڕی نەوتدا بێوێنەیە و ئەگەر گەمارۆکان هەڵبگیرێن، بازاڕ ڕووبەڕووی زیادەیەکی زۆری دابینکردن دەبێتەوە.
ناوبراو وتی، گەمارۆکان بووەتە هۆی سەقامگیری ڕێژەیی نرخەکان و کاریگەریی هەڵاوسانەکانی کەم کردووەتەوە، بەڵام ڕیژەیەکی زۆری نەوت لەناو تانکەرەکاندا هەڵدەگیرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی شیرکەتی ئەمنییەتی دەریایی ''دراید گڵۆباڵ''، ئێران ڕۆژانە لە نێوان ١.٥ بۆ میلیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، کە نزیکەی ٨٠ بۆ ٩٠ لەسەدی دەچێتە چین.
دەوترێت سپای پاسداران لە ڕێگەی دەڵاڵەکانی نەوت لە چین بۆ بەدەستهێنانی چەک لە پێکەن لەوانە مووشەک و سیستمی بەرگری دانوستان دەکات. نەوتی ئێران زیاتر بە ناوی ''مالێزی'' و لە ڕێگەی گواستنەوەی کەشتی بە کەشتییەوە دەنێردرێتە پاڵاوگەکانی چین.
لە چوارچێوەی زیادبوونی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک، نیگەرانییەکان سەبارەت بە زێدەڕۆیی لە دابینکردنی نەوت زیادیان کردووە و کارناسان پێشبینی دەکەن لە چەند مانگی داهاتوودا قەبارەی زۆری نەوتی هەڵگیراو لە دەریادا بچێتە بازاڕەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخەکان.