ژمارە ٩٠٦ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کورردستان"دا جگە لە ڕاگەیەندراو و هەواڵی تێکۆشانی حیزبی چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- توریزمی کۆلۆنیالیستی، شیرینکردنی داگیرکاری لە زاری داگیرکراودا/ سەلام ئیسماعیلپوور
- هەڵوێستەیەک لەسەر ناتەبایی نێو سیستەمی کۆماری ئیسلامی/ حەسەن شێخانی
- ویلایەتی فەقیهـ کۆماری ئیسلامی ئێران؛ قەیران لە هەموو ئاستەکاندا/ زانیار حوسێنی
- ڕۆڵ و بهشداریی ژنان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا (١٩٤٥-١٩٩٠)/ کوێستان نستانی و د. هۆشمەند عەلی
- ١٣ی خەزەڵوەر: سەرەتایەک بۆ قەیران و سەرکوت/ مستەفا شێخە
- د. کوردستان موکریانی: ئەگەر تۆ زمانی خۆت نەپاراست، یانی ئاسایشی نەتەوەیی خۆت نەپاراستوە/ دیمانە: شەهرام سوبحانی
- قوربانیی پێدۆفیلیا/ ئاسۆ مینبەری
- نەتەوە بەرانبەر قەوم/خێڵ (دووپاتە خوێندنەوەی پێگەی نەتەوەی کورد لە وێژمانی ناوەندگەرادا)/ ڕەحیم نزهەتزادە
- سۆسیال دێموکراسی و ئاڵنگارییەکانی لە کردەوەدا/ سۆران عەلیپوور
- پێویستیی گەڕانەوە و پشتبەستن بە ڕای گشتیی خەڵکی کوردستان/ ڕەزا دانشجوو
- پاییزی ئایەتوڵڵاکان، کام ئاڵوگۆڕ لە ئێران دێتە ئاراوە؟/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەنپوور
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید محەممەدعەزیز قادری)/ برایم چووکەڵی
- تێکۆشانکردن پێویستە بەمجۆرە لەنێو گەلدا بێتە بەردەوامکردن!/ دارسمە
- دەور و نەخشی یاخیبووان لە ئەدەبی بەرگریدا/ هێمن مەردانی
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی پیدیئێفی ئەم ژمارەیەی "کوردستان" کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە