کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ١٨ هەزار قوتابیی پارێزگای سنە لە خوێندن بەجێ ماون

17:30 - 18 خەزەڵوەر 2725

بە پێی ئامارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ١٨ هەزار و ٨١١ قوتابی لە پارێزگای سنە بە هۆی دەسکورتی و هەژاری لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە کە لەو ڕێژەیە ٢ هەزار و ٣٧٦ قوتابی لە قۆناغی سەرەتایی و زیاتر لە ١٦ هەزار قوتابی لە قۆناغی دواناوەندی دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە.

لەو پێوەندییەدا" محەممەد جەعفەر قایم پەنا" جێگری ئیجرائیی سەرۆککۆماری ڕێژیم بە ئاماژە بەو ئامارانە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢٥٦ هەزار کەس لەم پارێزگایە نەخوێندەوارن و ئەو پارێزگایە بۆ قوتابخانەکان پێویستی بە ٣ هەزار مامۆستایە.

هەژاریی بنەماڵەکان، زیادکردنی تێچووی خوێندن و هەروەها گوشارەکان و سنوورداربوونی بنەماڵەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی قوتابییان بە ناچاری لە خوێندن دوور بکەونەوە.

لە ساڵی ١٤٠٣دا لە ئێران، زیاتر لە ٣ میلیۆن قوتابی لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی ئەم دوورکەوتنەوەیە هەژاری و ئەو سنوورداربوونانەیە کە بەسەر بنەماڵەکاندا سەپێندراوە.