هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهابادیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "چاونیوز"، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی "هێمن ئەیور"، "پێشەوا ئارمون" و "سەعید فەتحینژاد"، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردانەیان دەسبەسەر کردوون و پاشان بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنییەتی ڕێژیم لە شاری مەهابادیان گواستوونەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.