ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوزەی ١٤٠٤، مام کەریم مام ئەحمەدی ئازەر، کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی ئاوایی دۆستاڵی سەر بە ناوچەی مەحاڵی مەهاباد بە ھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مام کەریم لە ساڵەکانی ٦٠و٧٠ی هەتاویدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە و ماڵەکەی هەمیشە جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکان لەو ناوچەیەدا بووە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.