ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە و بە توندوتیژی لە ماڵەكەی خۆیاندا دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی هەواڵێک کە بە بەشی هواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی کازم ئازادە و ناسر ئازرەم، خەڵکی خەلیفان سەر بە ناوچەی مەنگۆڕایەتیی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسدارانەوە لە ماڵەكەی خۆیاندا دەسبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییەکان بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە هەتا ئێستا بێ ئاکام بووە.
ناوەندەکانی ڕێژیم هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە نەدرکاندووە.