کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ڕانیە

00:10 - 20 سەرماوەز 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤، مەلا عەلی ئیبراهیمی ناسراو بە مەلاعەلی بایزی ئامانی، خەڵكی گوندی پاشەبەردی ناوچەی ڕەبەت، بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری ڕانیە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و جێگای ڕێزی ناوچەی ڕەبەت لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٥٨دا بووەتە پێشمەرگە و کار و تێکۆشانی خۆی دەست پێ کردووە.

مەلاعەلی وەک کادرێکی هێزی زمزیران و کۆمیتەی شارستانی ڕەبەت درێژەی بە تێکۆشانی داوە و لە ساڵی ١٣٦٦دا لە شەڕێکی سەخت لە گوندی کانیەشینکی جانداران بەسەختی بریندار بووە.

لەو کاتەوە وەکوو کەم‌ئەندام لە ڕیزەکانی حیزبدا درێژەی بە خەبات و تێکۆشانی خۆی داوە و دواتر لە ساڵی ١٣٧٥دا لەسەر ئیزنی حیزب چووەتە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتی ئەمریکا وەک پەنابەر نیشتەجێ بووە.

ناوبراو ماوەیەی ساڵێک پیش ئێستا گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ڕانیە نیشتەجێ بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.