کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پیشووی حیزب لە بۆکان

13:24 - 20 سەرماوەز 2725

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێشمەرگەیەکی پیشووی حیزب بە ناوی کاوە ئەحمەدزادە لەدایکبووی ساڵی ١٣٥١ و خەڵکی میراوای بۆکان کۆچی دوایی کرد.

کاک کاوە لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگیر لە میراوای بۆکان لە دایک بووە.

ناوبراو لە سەردەمی خوێندندا وەک لایەنگری حیزب لە هەموو کار و چالاکیی بۆنەکاندا بەشداریی کردووە؛ و لە ساڵی ١٣٦٩ـەوە دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی بەیان و پاشان لە سەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە بۆ شاری بۆکان و تا کۆتایی ژیان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار دەمێنیتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.