ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بنکەی هەواری ئەدەبی هاژە لە شاری بانە و لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا، کۆڕێکی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆمانی سێبەری مار، بەرهەمی نووسەری هێژا قادر عەلیخا بەڕێوە برد.
کۆڕەکە بە خوێندنەوەی قورئان لەلایەن مامۆستا ڕەحیم کتابییەوە دەستی پێ کرد و دواتر پەیامی بنکەی هەواری ئەدەبی هاژە لەلایەن مستەفا سەلیمنژادەوە پێشکەش کرا.
ئەم کۆڕە لە دوو بەش پێک هاتبوو؛ لە بەشی یەکەمدا پێشکەشکاری کۆڕ پەیام ڕەمەزانی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواترشۆڕش سەعیدپوور کارناسی باڵای کۆمەڵناسی، کاوە محەممەدزادە کارناسی باڵای کۆمەڵناسی، بەشی یەکەمی وتارەکەیان سەبارەت بە کتێبی قادرعەلێخا پیشکەش کرد.
بەشی دووهەمی کۆڕەکە بە ڕەخنەی پەیام ڕەمەزانی لە میدیا و ڕۆژنامەکان و سۆشیاڵ میدیای کوردی دەستی پێ کرد و بەڕێزان شۆڕش سەعیدپوور و کاوە محەممەدزادە بەشی دووهەمی وتەکانییان پێشکەش کرد.
لە درێژەی کۆڕەکەدا محەممەد ئەدیبی وتارێکی پێشکەش کرد و قادرعەلیخا دوای پێشکەشکردنی وتارێک سپاسی بنکەی هەواری ئەدەبی هاژە و وتاربێژانی کرد و وڵامی پرسیاری ئامادەبووان لەلایەن وتاربێژانەوە درایەوە.
لەکۆتایی کۆڕەکەدا ڕیزنامە و خەڵات بە وتاربێژان و نووسەری کتێبەکە بەخشرا و ڕیزنامەیەکیش پێشکەشی بەرهەم پیرۆزی کرا کە پاڵپشتیی دارایی كۆڕەکەی کردبوو .