لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک عەبدولکەریم محەممەدپوور خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٦٠دا بوو بە ئەندامی حیزب و لە ساڵانی بەرگریی چەکداریدا ئەرکە تەشکیلاتییەکانی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێ گەیاند. یارمەتیکردنی پێشمەرگە بریندارەکان و گەیاندنی موهیمات بە پێشمەرگەکان لەو ئەرکانە بوون کە کاک عەبدولکەریم لەو ماوەیەدا جێبەجێی کردوون.
کاک عەبدولکەریم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات مایەوە.
تەرمی ناوبراولە گۆڕستانی بەهەشت محەمەدیی سنە بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.