لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دایە مینا خدرزادە دایکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە ئاوایی ساڵە لە ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی داە مینا بە ناوی ڕەحمان عەبدوڵڵایاری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.
شەهید ڕەحمان ساڵی ١٣٣٦ لە ئاوایی ساڵە لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ١٣٦٠دا و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە شوێنێک بە ناوی بۆینی خواروو شەهید بووە.
دایە مینا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.