ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، حاجی عەلی شەمسی باوکی شەهید کەریم شەمسی لە شاری پیرانشار کۆچی دوای کرد.
شەهید كەریم شەمسی ساڵی ١٣٤٠ لە کاسەکەران لەدایک بووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٦١دا لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە چیانە شەهید بووە و تەرمەکەی لە كاسەكەران بەخاکی کوردستان سپێردراوە.
حاجی عەلی شەمسی هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
تەرمی حاجی عەلی شەمسی لە گۆڕستانی پیرانشار بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.