کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە کامێران

12:44 - 22 سەرماوەز 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۰ی سەرماوەزی۱۴۰۴ی هەتاوی کاک محەممەدعەلی محەممەدی کوڕی حاجی ڕۆستەم، خەڵکی ئاوایی گازرخانی سەر بە شاری کامێران، لە تەمەنی ٨۵ ساڵیدا و بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و کۆمەڵایەتی و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

ناوبراو لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠، چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تاوانی هاوکاریکردنی پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان بانگ کراوە و دەسبەسەر کراوە و ئەشکەنجە کراوە و هەر جار چەندین مانگ زیندانی کراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.