کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی هەڵبژێردرانی د. بەرهەم ساڵح وەک کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان(UNHCR) بۆ پەنابەران، لە تۆڕی ئێکسی خۆیدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێزدار کاک دکتۆر بەرهەم ساڵح
وێڕای سڵاو
هەڵبژاردنتان بۆ پۆستی "کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران"، جێی خۆشحاڵیمانە.
هیوادارین بە لێهاتووییەک کە هەتانە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێتاندا سەرکەتوو بن و لەو ڕێگەوە بتوانن خزمەتی کاروباری پەنابەران و لایەنی مرۆڤایەتیی ئەو پرسە گرینگە بکەن.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٢ی سەرماوزەی ١٤٠٤
١٣ی دێسامبری ٢٠٢٥