ئامریکا لە درێژەی گوشارەکانی بۆ سەر وێنێزۆئێلا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەز سزای نوێی خستە سەر ئەم وڵاتە کە شەش نەوتهەڵگری نەوتی وێنیزۆئیلا، شێرکەتی کەشتیوانی پێوەندیدار بە ئەوان و چەن کەسی نزیک لە بنەماڵەی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆککۆماری وینیزۆئێلا لەخۆ دەگریت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتێرز، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە شەش شرکەتی کەشتیوانی و شەش نەوتهەڵگری بە هۆی بەشداریکردن لە هەوڵی فریودەرانە و ئاڵۆزکردنی دەریایی و دابینکردنی سەرچاوە داراییەکان بۆ حکوومەتی مادۆرۆ سزا داوە، بەپێی ئەم بەیاننامەیە چوار دانە لەم نەوتهەڵگرانە بە ئاڵای پاناما و دوو دانەشی بە ئاڵای دووڕگەی کۆک و هۆنگ کۆنگ کاریان کردووە.
بەڵگە نێوخۆییەکانی شێرکەتی نەوتی حکوومەتی وێنێزۆئیڵا نیشاندەری ئەوەن کە ئەم کەشتییانە لە جۆری نەوتهەڵگری سوپەر بوون و لەم دواییانەدا نەوتی خاویان لە بەندەرەکانی وێنیزۆئێلا هەڵگرتووە.
لە چوارچێوەی ئەم سزایانە سێ کەس لە برازاکانی هاوژینی مادۆڕۆش لە لیستی ئەم سزایانەدا بوون کە لەوانە فرانکی فلۆرس دێفریتاس و ئەفراین ئانتۆنیۆ کامپۆ فلۆرێس سزا دراون کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ڕەوتی ئەنجامی عەمەلیاتێکی نهێنیی ئیدارەی بەرەنگاربووە لەگەل ماددەهۆشبەرەکانی ئامریکا لە هائیتی دەسبەسەر کراون.
ئەوان لە ساڵی ٢٠١٦دا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قاچاخی چەند میلیۆن دۆلار کۆکائین بە ١٨ ساڵ بەندکران مەحکووم کران، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان ئازاد بوون.
ئەم سزایانە هاوکات لەگەل زیادبوونی نیزامییانی ئامریکا لە باشووری دەریای کارائیب و زۆربوونی ئاڵۆزییەکان لە نێوان واشنگتۆن و کاراکاس هاتوونەتە ئاراوە.
دۆناڵد ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو نەوتهەڵگرێک کە سزا دراوە پێوەندیی بە وێنێزۆئێڵا بووە و لە کەناراوی ئەم وڵاتە دەستی بەسەردا گیراوە و بەرپرسانی ئامریکاییش باس لە ئەگەری دەسبەسەرداگیرانی کەشتیی زۆرتر دەکەن.