ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ڕێوڕەسمێک بۆ پێشکەشکردنی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولێکی ڕێنووس لە شاری سەقز بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی فێرخوازان و کۆمەڵێک لە خەڵکی نیشتمانپەروەی شاری سەقز بەڕێوە چوو و دەرچووانی ئەم خولە فێرکارییەی ڕێنووسی زمانی کوردی بڕوانامەیان پێشکەش کرا.
ئەم ڕێوڕەسمە لە کتێبخانەی نەشمیلانی سەقز و لەلایەن ئەنجومەنی هیوای زانستەوە بەڕێوە چووە.
ئەم خولە لە فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لەلایەن وانەبێژ خالید عەبدوڵڵاهییەوە بەڕێوە چووە.