کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان حیزبی دێموکرات و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

16:01 - 25 سەرماوەز 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، شاندێکی پارتی رەنجدەرانی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتیی پارتی ڕەنجدەران سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

شاندی میوان لەلایەن شاندێکی حیزب بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەو دانیشتنەدا ڕەوشی سیاسیی ناوچەکە و گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەم دواییانە شرۆڤە کران و هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر پتەوترکردن و بەردوامبوونی پێوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.