ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لەلایەن شاندێکی ڕێبەرایەتیی ئەم حیزبە بە سەرپەرستیی بەڕێز ئەبوو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعی کوردستان پێشوازییان لێ کرا.
لەم دیدارەدا هەر دوولا بە ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی پێوەندییەکانیان، کۆمەڵێک پرس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی سیاسیی ئێستای کۆمەڵگەی کوردستانیان خستە بەر باس.
هەیئەتی هەردوو حیزبەکە هەروەها باسیان لە ئەگەری ئاڵوگۆڕەکان لە ناوچەکەدا کرد و جەختیان لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانیان لە داهاتوودا کردەوە.