کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی دوو هاونیشتمانی لە بۆکان

17:11 - 26 سەرماوەز 2725

‌هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، دوو هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی بۆکانیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستن.

شەوی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، "ڕەسووڵ دادیار"، خەڵکی ئاوایی "گۆکتەپە" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

هاوکات هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی "ئیبراهیم مەردانی"، خەڵکی شاری بۆکان لە ئاکامی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا دەسبەسەر کراوە.

ئەو دوو هاونیشتمانییە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

شایانی باسە ئیبراهیم مەردانی پێشتریش لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٨دا بەهۆکاری ناڕوون و لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٤دا بەهۆی بەشداریی میوانەکانی بە جلی خاکییەوە لە زەماوەندی کوڕەکەیدا بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزرابوو.