ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کاک برایم بایزیدزادە کوڕی ڕەحیم خەڵکی ئاوایی حاجی ئاباد سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان کۆچی دوایی کرد .
کاک برایم ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەسایەتییەکی خۆشناو بوو.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٥دا، پێوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرتووە و زۆر ئازایانە کاری دەکرد و ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانی بەڕێوە دەبرد.
کاک برایم چەند جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە؛ دوا جار لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاویدا دەسبەسەر دەکرێ و حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێ و ڕەوانەی زیندانی شاری مەراغەی دەکەن و لەو زیندانە لەگەڵ چەند کەسی دیکە یک لەوانە شەهید کاوەی جەوانمەرد دەمێنێتەوە هەتا حوکەمەکەی تەواو دەبێ.
گرتن و زیندان و ئەشکەنجە نەیانتوانی ببنە هۆی لاوازبوونی ورەی بەرزی کاک برایم و چالاکتر لە پێشوو لەسەر بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی خۆی سوور بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.