لە درێژەی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانە و نایاساییەکانی هاونیشتمانیان لە سەرانسەری کوردستاندا، چوار هاونیشتمانیی خەڵکی ئاودانانی ئیلام بەشێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، "ئیلما ئیمانی" ١٧ ساڵە و خەڵکی ئاوایی "هەزاران"، "سوهەیل پارکڕێزان" ١٧ ساڵە و خەڵکی ئاوایی "حەوت کانی"ی و "ئەمیرعەلی حەیدەری" و "حوسێن حاجییان"، چوار هاونیشتمانیی خەڵکی شاری ئاودانانی ئیلام دەسبەسەر کراون.
هەنگاو هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو ٤ هاونیشتمانییە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە کە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو چوار هاونیشتمانییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.