ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، شاندێکی یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان(باشوور)، بە سەرپەرستیی بەڕێز غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی و شاندی یاوەر، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزب بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەم دیدارەدا پرس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە ناوچەکە هاتنە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد کرد و لایان وابوو لەم دۆخە ناسکەدا لایەنە کوردییەکان بە دووربینی و پلانی یەکانگیر و هاوئاراستە لەگەڵ نەزمی نێودەوڵەتی دەتوانن خەونەکانی گەلی کورد وەدیبێنن.
لە درێژەی ئەم سەردانەدا هەر دوو لا جەختیان لەسەر توندوتۆڵترکردنی پێوەندییەکانیان کردەوە.