کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامارە مەترسیدارەکان سەبارەت بە چوونەدەرەوەی ئێرانییەکان لە وڵات

11:38 - 27 سەرماوەز 2725

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی تۆماری کۆچبەران لە ئێران، تەنیا لە سالی ٢٠٢٢ ڕێژەی داخوازییە تازەکان پەناخوازە ئێرانییەکان گەشەی زۆرتر لە ٤٠لەسەدی بەخۆیەوە بینیوە ، ڕەوتێک کە بۆ زیادبوونی گوشارە سیاسی، کۆمەڵایەتی وئابوورییەکانی ڕێژیم دەگەڕێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی ئەم دامەزراوەیە کە سەر بە بەشی زانستی وتێکنۆلۆژی سەر بە دامودەزگای سەرۆککۆمارییە، شەپۆلی نوێی چوونەدەرەوە لە وڵات چیدیکە دیاردەیەکی تایبەت بە گرووپێک نییە و لە ژێر بەستێنی گوشارە ئابووری، کۆمەلایەتی و سیاسییەکان‌دا، ڕووی لە زیاد بوونە.

لە ئێستادا ئامارە فەرمییەکان ئەژماری ئیرانییەکانی جیلی یەکەمی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیان لە نێوان ١.٧ تا دوو میلیۆن کەس بەراورد کردووە، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ئەم ئەژمارەیان  بە زۆرتر لە هەشت میلیۆن کەس خەمڵاندووە.

ئیران هەروەها لەم ساڵانەی دواییدا لە  سەرووی لیستی ئەو وڵاتانە بووە کە خوێندکاری بۆ زانکۆکانی ئەمریکا و ئوروپا ناردووە و لە پڵەی چوارەمی ڕیزبەندی جیهانیی ناردنی خوێندکاری بەشی دوکتورا بۆ ئەمریکا بووە کە ئەمە نیشاندەری بەتاڵکردنی سیستماتیکی سەرمایە مرۆییەکانە.