ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی عەزیزە مورادیان، کچی براخاس و خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندن، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم کاتژمێر ٨ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم ژنە لە شاری مەریوان و دەسبەسەریان کردووە.
ئەم ژنە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و هێزەکانی ڕێژیم دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیشیدا گرتووە.
عەزیزە مورادیان پێشترش چەند جار بانگی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
عەزیزە موردایان دوو منداڵی هەیە و تەمەنی ٥٠ ساڵە.
هەتا ئێستاش هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ژنە نادیارە.