شێرکۆ حیجازی چالاکی مەدەنی شاری سەقز و سەرۆکی پێشووی هەیئەتی فووتباڵی ئەو شارە کە پێشتر بە چەندین تۆمەتی جیاوازەوە سزای قورسی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو، ئازاد کرا.
شێرکۆ حیجازی چالاکی مەدەنیی خۆشناوی خەڵکی شاری سەقز کە پێش لە یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ ٦ کەسی دیکە دەسبەسەر کرابوو بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاندانی دژی ئەمنییەتیی میللی" سزای ٣ ساڵ و یەک مانگ و یەک ڕۆژ، ئەندامبوون لە حیزبە سیاسییە کوردە دژبەرەکانی ڕێژیم سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٧ ڕۆژ سزای داسەپاوی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە لە ساڵی ١٤٠٣دا، بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە سزای یەکەمی لەسەر لابرا، بەڵام سزای ٣١ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانەکەی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بەهۆی نەبوونی پێشینەی ڕابردووی یەک لەسەر سێی سزاکەی هەڵپەسێردرا و یەک لەسەر سێی دیکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیمدا تێپەڕاند و یەک لەسەر سێی دیکەی سزاکەی بە دانی سزای نەختی تەواو بووە.
شایانی باسە پێشتر شێرکۆ حیجازی هاوکات لەگەڵ شەش کەسی دیکە بۆ ماوەی ٩٤ ڕۆژ لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی ئیدارەی سەرکوتکەری ئیتلاعاتی ڕێژیمدا بەبێ مافی دەسپێڕاگەشتن بە پارێزەر دەسبەسەر کرابوو.