ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٢٠/١٢/٢٠٢٥)، شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (باکوور) بە سەرپەرستیی بەرێز بایرام بۆزل سکرتێری ئەو پارتە، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانییان کرد و لەلایەن شاندێکی ڕێبەریی حیزب بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەو دانیشتنەدا ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و هەر دوو بەشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە بەر باس.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا هەر دوو لایەن پێداگرییان لەسەر بەردوامبوون و پتەوترکردنی پێوەندییەکانی نێوانیان و هاوکاری و هافکریی زیاتر لەمەڕ بابەت و پێشهاتەکان کرد.