کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات پێشوازیی لە بەرێز مەسعوود فەوزی محەممەد ڕۆژنامە نووس و دۆستی دێرینی حیزب کرد

09:54 - 30 سەرماوەز 2725

ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٢٠/١٢/٢٠٢٥)، بەڕێز مەسعوود فەوزی محەممەد، ڕۆژنامەنووس و دۆستی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەگەرمی پێشوازیی لێ کرا.

لەو دانیشتنەدا باس لە ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی کرا و جەخت لەسەر هاوکاریی زیاتری نیوان حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لە هەموو بەشەکاندا  کرا.

بەڕێز مەسعوود فەوزی محەممەد ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی.