کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە سنە

11:54 - 30 سەرماوەز 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کاک ئیسماعیل ڕەشیدی باوکی شەهید هووشەنگ ڕەشیدی لە ئاوایی هوالە لە ناوچەی سنە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی هووشەنگ ڕەشیدی کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو، پاییزی ٧٣ لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی تفڵی مەریوان شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی هوالە و بە ئامادەبوونی خەڵک ئەسپەردەی خاکی کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.