ئێوارەی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب بە ناوی کاک عومەر ڕەسووڵی ناسراو بە عومەری کوێخا سەعیدی سنجوێ، کۆچی دوایی کرد .
کاک عومەر لە سەرەتای شۆڕشەوە دەبێتە پێشمەرگە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەرپرسایەتیی بنکەیەکی گومڕگ لە ناوچەی ئالانی پێدەسپێردرێ.
ئەو لە ماوی تەمەنی پێشمەرگایەتیدا سەلماندی کە دێموکراتێکی وتارخاوێن و کردار پوختە و ماوەی خزمەتەکەی وەکوو کەسێکی دەستخاوێن و متمانەپێکراو تێپەڕ کرد.
کاک عومەر لە یەکەم ڕۆژی گەڕانەوەی بۆ وڵات تا کاتی مەرگی وەکوو کەسێکی پاک و بێوەی ژیانی ئاسایی بەسەر برد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.