ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک بێهزاد کەریمی خەڵکی ئاوایی پایگەلان لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ماوەی چەند ساڵێک وەک ئەندامێکی نهێنیی حیزب ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکرد کە بەداخەوە لە کاتی کارکردن لە شوێنی کارەکەی لەو شارە گیانی لەدەست دا.
کاک بێهزاد ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بوو و ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی خۆی بەوپەڕی دلسۆزییەوە جێبەجێ دەکردن.
تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی ئەوشارە ئەسپەردەی خاک کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.