کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵیی میلیاردی لە شارەوانیی سەقز و دەرکردنی کرێکاران

11:22 - 12 سەرماوەز 2725

لە درێژەی گەندەڵیی بەربڵاوی بەرپرسانی ڕێژیم لە کوردستان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە گەندەڵیی بەربڵاو لە شارەوانیی سەقز دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ٥ میلیارد تمەن لە بوودجەی شارۆچکەی جاقل لەلایەن شارەوانیی سەقزەوە دزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم بوودجەیە بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی فەزای سەوز و شوێنە وەرزشییەکانی شارۆچکەی جاقل تەرخان کرابوو، بەڵام شارەوانیی سەقز تەواوی بوودجەکەی دزیوە.

لەلایەکی دیکەوە وهاوکات لەگەل کەڵکئاوەژوو وەرگرتن لەم بوودجەیە، شارەوانیی سەقز ١٥٠ کرێکاری نیوەوەختی دەرکردووە یاان ڕێژەکەی کەم کردوونەتەوە.

بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان لە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزدا و لەحاڵێکدا کە خەڵک خەریکی مڵملانێ لەگەل زۆربوونی گرانییەکان وهەڵاوسانن، شارەداریی سەقز ١٥٠ کرێکاری نیوەوەختی کە لە بەشە جیاکان دەرکردووە و کەمی کردوونەتەوە کە لە بەشی خاوێنکردنەوە و فەزای سەوز کاریان دەکرد.

دەرکردنی بەربڵاوی کرێکاران لە جەرگەی قەیرانی بژێوی ژیان لە تەواوی کوردستان و ئێران، بنەماڵەگەلێکی زۆری لەگەڵ قەیرانی ئابووری و بارودۆخی دژوار بەرەوڕوو کردووەتەوە.