کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ورمێ

10:36 - 2 بەفرانبار 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی کاک ئەبووبەکر باریکی، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا گیانی لەدەست دا.

کاک ئەبووبەکر باریکی لە ئاوایی ئاڕنێی سەر بە شاری نەغەدە لە دایک بووە و هەتا پۆلی ٥ی سەرەتایی دەرسی خوێندووە. بە هۆی نەبوونی قوتابخانە لە گوندەکە و دەرەتانی ناردن بۆ شوێنی دیکە وازی لە خوێندن هێناوە و هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەی سەرقاڵی کار بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان بووە.

کاک ئەبووبەکر وەک لاوێکی بەهەست لەهەمبەر پرسی نەتەوەییدا و دوای هەستکردن بە کەموکۆڕییەکانی ژیان کە دەسەڵاتدارانی تاران خوڵقاندبوویان ساڵی ١٣٦٦ هەتاوی چەکی پێشمەرگایەتی هەڵ دەگرێت و پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا دەبێت.

ناوبراو دوای تەواوبوونی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە لە هێزی قەندیلدا سازمان دەدرێت و دەست بە تێکۆشان دەکات.

هەژاری و دەسکورتی بنەماڵەکەی وا دەکات کاک ئەبووبەکر بڕیاڕی گەڕانەوە بۆ ڕۆژهەڵات بدات و دوای ٨ ساڵ تێکۆشان دەگەڕێتەوە ئاوایی ئاڕنێ و دواتر بۆ بژیوی ژیان ڕوو دەکاتە شاری شنۆ و سەرقاڵی ژیان دەبێت.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

تەرمی کاک ئەبووبەکر لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری شنۆ و ئاڕنێ و لە گۆڕستانی شەهیدانی شنۆ ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی نیشتمان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.