کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە مەریوان

10:37 - 2 بەفرانبار 2725

ڕۆژی دووشەممە ۱ی بەفرانباری ساڵی ۱٤۰٤ی هەتاوی، خاتوو تەلێعە فەتحی خەڵکی ئاوایی گۆشخانی سەر بە شارستانی سەوڵاوا له تەمەنی ۷۱ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی خاتوو تەلێعە بە ناوی کاک فەرەیدوون عەزیمی لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

خاتوو تەلێعە دایکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و ناوداری ناوچەی شامیان و هیوادار بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ کوردستان بوو و ئاواتی ڕزگاری و سەرکەوتنی نەتەوە ستەملێکراوەکەی بوو کە کوڕە پێشمەرگەکەی بە ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باوەش بگرێ.

تەرمی خاتوو تەلێعە فەتحی لە گۆڕستانی مستەفای مەریوان بە بەشداریی خەڵکی مەریوان و دەورووبەری بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.