کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا لە مەڵبەندی ٣ی کوردستان

10:45 - 2 بەفرانبار 2725

شەوی یەڵدای ١٤٠٤ی هەتاوی لە مەڵبەندی ٣ی کوردستان ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری بێ هاوتای گەلی کورد، دوکتور قاسملوو لە چەند بڕگەیەکی جیاوازدا و بە بەشداریی کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و بنەماڵەی پێشمەرگەکانی ئەو مەڵبەندە لە کەشوهەوایەکی پێشمەرگانەدا بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر پەیامی شەوی یەڵدا لەلایەن مامۆستا "غالب حەبیبی" بەپرسی مەڵبەندی ٣ی کوردستانەوە خوێندرایەوە.

لە بەڕگەیەکی دیکەدا، ڕامیار شامورادی شێعرێکی پیشکەشی ئامادەبووان کرد و گۆرانییەک لەلایەن هاوڕێیان سیروان نووری، هێمن کەریمی و کاردۆ وەزیرییەوە پیشکەش کرا.

مۆمی ٩٥ ساڵەی لەدایکبوونی کاک دوکتور لەلایەن کادری دێرین "عەبدوڵڵا بێهروزیـ"ـیەوە هەڵ کرا.

لە دواتردا بڕگەگەلێک وەک کێبڕکێی پرسیار و وڵام لەلایەن محەممەد سلێمانی، گۆرانییەک لەلایەن نیزام سەجادی، هەڵپەڕکێی گرووپی هەڵپەڕکێی مەڵبەند و هۆنراوەیەک لەلایەن فرمێسک کەریمییەوە پێشکەش کران.

لە بڕگەیەکی دواتردا ڕێز لە چەند پێشمەرگەیەکی ئەو مەڵبەندە گیرا کە لەلایەن خاتوو زیبا ساڵحی ژنە تیکۆشەری حیزبەوە خەڵاتیان پێ بەخشرا کە ئەو پێشمەرگانە بریتی بوون لە: پێشەوا موحەممەدعیسا، کارۆخ وەزیری و ئایدا ڕەمەزانی.

خەڵاتی هەر کام لەو هاوڕێیانە کرا کە لە کێبڕکێیە وەرزشییەکانی ئەو مەڵبەندە وەک تێنیس و فووتباڵ پلەی یەکەمیان بەدەست هێنابوو کە بریتی بوون لە: ڕامیار شامورادی، محەممەد سولەیمانی، سۆران چووپانی، فارۆق محەممەدی ئازار.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان پێ کۆتایی هات.