کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

12:23 - 3 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، خاتوو خەزێم ئیبراهیمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خاتوو خەزێم خەڵکی گوندی قەڵاتی ناوچەی مەحاڵی شازدە و دانیشتووی گوندی چۆغانڵۆ بووە.

خوشکە خەزێم لە ساڵەکانی ٦٠ و۷۰ هاوکاری کادر و پێشمەرگەکان لە کۆمیتە ناوچەی شاروێران و شامات بووە و خزمەتێکی زۆری کرووە.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزو چالاکی حیزب بووە و دەرگای ماڵیان همیشە بەڕووی پێشمەرگەدا کراوە بووە.

خاتوو خەزێم هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی وەفادار بە حیزبی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.