سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی محەممەدعەلی وەیسی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەدا ڕاگیراوە.
کوردپا رایگەیاندووە کە ئەم چالاکە ژینگەپارێزە تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.
محەممەدعەلی وەیسی لە ژینگەدۆستانی سەقزە کە تاکوو ئێستا ٥٠٠ باڵندەی برینداری سارێژ کردوون و بۆ سروشتی گەڕاندوونەتەوە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.