ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لالۆ شاكەرەم وەیسی كەسایەتیی دیاری خەڵكی ئاوایی نەیسانە سەر بە شاری نەوسوودی ناوچەی هەورامان لە شاری پاوە كۆچی دوایی كرد.
لالۆ شاكەرەم یەکێک لەو كەسە دڵسۆز و نیشتمانپەروەرانەی ناوچەكە بوو كە پاش سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشكرابوونی كار و چالاكی حیزب لە ناوچەی هەوراماندا، دۆستایەتی و پەیوەندیی گەرمی لەگەڵ كۆمیتە ناوچەی سەركۆ لە كۆمیتە شارستانی هەورامان هەبوو.
ناوبراو کەسێکی جێگای ڕێز و خۆشەویستیی پێشمەرگەكانی حیزب بوو و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە پێشمەرگەكانی خۆش دەویست و ماڵەکەی جێگە و شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو.
لالۆ شاکەرەم لە ناو خەڵكی ناوچەكەدا وەک كەسایەتییەكی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر، خەڵكی و خاكی ناسرابوو.
پێویست بە ئاماژەیە برازایەكی لالۆ شاكەرەم بەناوی "حەمەساڵح وەیسی" لە ڕیزەكانی حیزبدا شەهید بووە. بە ماوەی چندین ساڵ كوڕێكی وەک پێشمەرگە لە ناو ڕیزەكانی حیزبدا بوو. كوڕزایەكیشی بەناوی "شاهۆ وەیسی" پاش چندین ساڵ پێشمەرگایەتی لە قۆناغی خەباتی ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە ویمیری لای پاوەدا شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانی سوورخەڵاتی كوردستانەوە.
تەرمی ناوبراو لەناو ئاپۆڕای جەماوەری بەهەستی ناوچەكەدا بە خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.