ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک باقی شیرینی، خەڵکی ئاوایی "مێراو" لە ناوچەی ژاوەرۆی سنەی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا و بە هۆی پیری و بەسالاچووییەوە، کۆچی دوایی کرد.
کاک باقی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو کە وەک دۆست و لایەنگری حیربی دێموکرات، لە ڕەوتی شۆڕشی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا هاوکاریی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کردووە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.