ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی یەحیا تیراندەری خەڵکی ئاوایی تەوریوەر سە بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوییەوە بەفەرمی بووەتە ئەندامی حیزبی دێموکرات و تێکۆشانی خۆی دەست پێ کردووە.
کاک یەحیا لە ساڵی ١٣٦٤دا بە هۆی ئەندامەتی لە حیزب گیرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زیندان بوو. دواتریش لە ساڵی ١٣٦٨دا جارێکی دیکە بۆ ماوەی شەش مانگ کەوتە بەندیخانە و لە ساڵی ١٣٧٣شدا بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتنگەی ئێتلاعات دەسبەسەر کرا.
ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بوو کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆی بەجێ دەگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.