ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم باس لە پشتگوێخرانی پرۆژە تەندروستییەکانی پارێزگای لوڕستان دەکەن کە یەکێک لەو پرۆژانە، نەخۆشخانەی "نیایشـ"ـی خوڕەماوایە کە لە دوای ١٤ ساڵ هێشتا بە ناتەواوی ماوەتەوە.
سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی لوڕستان بە هەواڵدەریی "ئیرنا"ی ڕێژیمی ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای کەمتەرخەمییەکان لەمەڕ تەواوکردنی پڕۆژە تەندروستییەکان لەو پارێزگایە، ڕەنگە پڕۆژەی نەخۆشخانەی "نیایش" لە ساڵی داهاتوودا نیوەی کارەکانی تەواو ببێت.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئاماژەی بەوە داوە کە هەتا ساڵی داهاتوو بڕیارە پەیمانکاری ئەو پرۆژەیە ٨٥ لەسەدی پرۆژەیەکە تەواو بکات.
زانیارییەکان لەو پێوەندییەدا دەرخەری ئەوەن کە لە ماوەی ئەو ١٤ ساڵەدا زیاتر لە ٧٠٠ میلیارد تمەن پارە بۆ دروستکردنی ئەو پرۆژە زۆر پێویستە تەندروستییە تەرخان کراوە بەڵام بەهۆی گەندەڵیی ئیداری و دزیی بەرپرسانی ڕێژیم لەو پارێزگایە، ئەو پرۆژەیە بە نیوەچڵی ماوەتەوە.
لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا پرۆژەی نەخۆشخانەی ٦١٥ تەختیی "نیایش" بە ڕووبەری ٦٠ هەزار میتر دەستی پێ کرد و بڕیار بوو لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا تەواو ببێت و لە خزمەتی خەڵکی شاری خوڕەماوا و نەخۆشەکاندا بێت، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ١٤ ساڵ، تەنیا ٦٠ لەسەدی کارەکانی کۆتایی پێ هاتووە.
شایانی باسە کێشەی خزمەتگوزارییەکانی لوڕستان تەنیا تایبەت بە خوڕەماوا نییە، بەڵکوو پرۆژەی نەخۆشخانەی ٢٥٠ تەختیی "ڕازی"ی کۆیەشت بە هەمان شێوە، یەکێک لەو پرۆژانەیە کە لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری پێشووی ڕێژیم بۆ لوڕستان پەسەند کرابوو، لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٦ لەسەر زەوییەکی ٢٠٥ هەزار میتری قولینگی لێ درا، بەڵام دوای دوو مانگ، زەویی ئەم پرۆژەیە کرا بە زەویی کشتوکاڵی و ئەو شارە لە بوونی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو و نوێ بێبەرییە.
بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵدهریی ئیرنای ڕێژیم، نهخۆشخانهکانی برووجێردیش که سهردهمانێکه لە دهست قهرهباڵغی و سهرهی دوورودرێژ، نهبوونی کهرهستهی پزیشکی، نهبوونی هێزی مرۆیی و بهڕێوهبهریی کارامه دهناڵێنێت له ئێستادا بیناکەی و کهرهستهکانی به تهواوی پواون و کهڵکی بهکارهێنانیان نهماوە و سەرەڕای حەشیمەتێکی زۆر، نەخۆشخانەیەکی ئەوتۆی تێدا نییە.